Accessibility links

کۆمه‌ڵێک سوریایی له‌ که‌مپی ئه‌لهول ڕا بۆ ماڵه‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌


کاربه‌ده‌ستێکی کورد گوتی، یه‌کشه‌مه‌ ده‌وری 200 که‌سی سوریایی، که‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون، له‌ که‌مپێکی پڕجه‌ماوه‌ری بیابان له‌ باکووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات ڕا به‌ره‌و ماڵ ده‌ڕویشتنه‌وه.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، کورده‌کانی سوریا دوای چه‌ندین سال شه‌ڕ له‌ به‌رامبه‌ر داعش، ئێستا هه‌زاران مه‌ده‌نی و خزم و که‌سانی داعش له‌ که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان سه‌رپرستی ده‌که‌ن.

له‌ مانگی شه‌شی زاینی ئه‌مسال، کورده‌کان له‌ که‌مپی ئه‌لهول له‌ به‌ر زۆربوونی جه‌ماوه‌ر ده‌ستیان به‌ ناردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی سوریایی کرد که‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕه‌کان له‌ دژی جیهادیه‌کان ماڵه‌کانیان جێ هێشتبوون.

کاربه‌ده‌ستێکی کورد گوتی یه‌کشه‌مه‌ ده‌وه‌ری 200 که‌س که‌مپه‌که‌یان جێ هێشت و به‌ره‌ گونده‌کانی خۆیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی هه‌ریمی ده‌یر ئه‌لزوور چوونه‌وه‌.

شێخمووس ئه‌حمه‌د، کاربه‌ده‌ستێكی کورد که‌ به‌رپرسیاری ئاواره‌کانه سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و که‌سانه‌‌ گوتی، "زۆربه‌یان ژنان و منداڵن، و ته‌نیا چه‌ندین پیاویان له‌ گه‌ڵن."

ئه‌و گوتی، "زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ مه‌ده‌نی بوون و هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ داعش نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت چه‌ند که‌سێکیان پشتیوانیان له‌ داعش ده‌کرد به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بڕیاره‌یان په‌ژیوانن."

ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ بۆ گونده‌کانی هه‌جین، شه‌عفه‌ یان باغۆز، چوونه‌وه‌ که‌ دواین شوێنی داعش بوو پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ڤانان به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا داعشه‌کانیان له‌ مانگی 3ی زاینی له‌ هه‌موو ناوچه‌که‌ ڕاونا.

حه‌وتووی ڕابردوو ده‌وری 300 که‌س له‌ که‌مپی ئه‌لهول را بۆ هه‌مان ناوچه‌ گه‌ڕانه‌وه‌.

پێشتر، چۆلکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی له‌شکری تورکیا و ملیتانه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ له‌ مانگی 9ی ئوکتوبر هێرشیان بۆ سه‌ر هیزه‌کانی کورد ده‌ست پێکرد.‌

له‌ مانگی 6ی زاینی، چه‌ند سه‌د ژن و منداڵ بۆ شاره‌کانی ڕه‌قه‌ و ته‌بقه‌ گه‌ڕانه‌وه‌، که‌ هه‌ر دوو شار له‌ هه‌ریمی باکوور هه‌ڵکه‌وتوون.

ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئوکتوبری 2017 له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ پێشه‌نگی کوردان ئازاد کرا.

نه‌ته‌وه‌یه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوتی ژماره‌ی دانیشتوانی که‌مپی ئه‌لهول له‌ مانگی ڕابردوودا ده‌وری 70،000 که‌س بوون.

ئه‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 30،000 عێراقی، ده‌وری 28،000 سوریایی و زیاتر له‌ 10،000 که‌سی بیانی که‌ گه‌لێکیان خزمی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش له‌ که‌مپه‌که‌دان که‌ به‌ندکراون.

کاربه‌ده‌ستانی کورد به‌رده‌وام داوایان له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا کردوه‌ که‌ ئه‌و داعشانه‌ی وڵاتی ئه‌وانن وه‌ریانبگرنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌نه‌ به‌ گشتی له‌ بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م کاره‌ دوو دڵ بوونه‌، بێجگه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ند که‌س نه‌بێت.

XS
SM
MD
LG