Accessibility links

ڕوانگەی سوری: کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی کرایە سەر پارێزگای ئیدلب


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر پارێزگای ئیدلبی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە هەمان ڕۆژدا کە ڕابەرانی تورکیا و ئێران و ڕوسیا لە تاران کۆدەبنەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئەو ناوچەیە.

ڕوانگەی وتی بەیانی ڕۆژی هەینی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی ڕیف ئیدلبی باشووریان کردۆتە ئامانج.

نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ئیدلبدا دەژی کە کۆتا شوێنی گەورەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە لە سوریادا و بەشێکی زۆری پارێزگای ئیدلب و ناوچە بچووکەکانی دەوروبەری دەگرێتەوە لە پارێزگاکانی لازقییە و حەما و حەلەب.

وابریارە ئەمڕۆ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە تارانی پایتەختی ئێران کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی پارێزگای ئیدلب.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG