Accessibility links

هێرشێکی ئاسمانی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا چەند فەرماندەی سەر بە ئەلقاعیدە دەکوژێت


فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی لەشکری ئەمەرکا لە قەندهاری ئەفغانستان، مارسی ٢٠١٦ی زاینی

هێرشێکی هەوایی بۆ سەر چەندین ئوتومۆبیل لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، لانی کەم هەشت کەسی کوشت، لە نێویان دا شەرکەرانی سەربە ئەلقاعیدە و فەرماندەیەکی سەر بە بەرەی ملیتانی ئیسلامی چینی، وەک گرووپێکی چالاک و فەرماندەێەکی خۆجێی جیهادی ڕۆژی دووشەمە گوتیان.

هێرشەکە درەنگانی یەک شەمە بۆ سەر جادەیەک ئەنجامدرا کە لە شاری سەرمەدا ڕا بۆ باب ئەل-حەوا لە سەر سنووری تورکیا دەچێت، وەک ڕێکخراوی چاودیری بۆ مافەکانی مرۆڤی سوریا بنکە لە بەریتانیا و فەرماندەێەکی خۆجێی بەرەی فەتح ئەل-شام، کە گرووپێکی سەر بە ئەلقاعیدەیە، گوتیان. فەرماندەکە لە ڕیگای ناردنی پەیام قسەی کرد و لە بەر نیگەرانییەکانی ئاسایش ناوی خۆی نەهێنا.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی لەشکری لە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠١٠
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی لەشکری لە ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠١٠

دەستبەجێ ڕوون نەبوو کێ لە پشتی ئەو هێرشەی بووە، بەڵام بەرپرسی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ عەبدولڕەحمان گوتی زۆر باوەڕدەکریت کە لە لایەن هاوبەندی بە ڕێبەری ئەمەریکاوە ئەنجام درابێت.

لە هەمان کاتدا، بەشی هەوالەکانی ئەل مەسدەر، وتەی ملیتانەکانی فەتح ئەلشامی سەر بە ئەلقاعیدەی هێناوە، کە گوتی هێرسەکە لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەرێکا ئەنجام درا. هێشتا هیچ لێدوانێک لە لایەن وەزارەتی بەرگری نیە، و پشتڕاستی ئەو هەواڵە نەکراوە.

ئەمەریکا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە هێرشەکانی هەوایی دا چەندین فەرماندەی هەرە بالای ئەلقاعیدەی لە سوریا دا کوشتووە. ئەو هیرشانە بۆ سەر ئەندامانی ناسراو بە گرووپی خوراسان یش دەگریتەوە، کە واشنگتن بە شاخەیەکی نیوخۆی ئەلقاعیدە دەزانیت کە پلانی هەیە هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا بەرێت.

ئەو ڕێکخراوەی چاودیری گوتی ئەو هەشت کەسەی لە هێرشە هەواییەکەی یەکشەمە دا کوژران، لە نێویان دا سێ فەرماندەی جیهادیشیان لە گەڵە. لە نیو کوژراوەکان دا فەرماندەیەکی باڵای ئەلقاعیدە ئەبوو عومەر تورکستانی و هەروەها فەرماندەیەکی ناسراوە بە خەتاب ئەل-قەتانی لە گەڵن، کە خەڵکی هەریمی کەنداو بوو و بۆ گرووپێک لە ئەفغانستان دا شەڕی دەکرد. هەر دووکیان سەر بە هێزی یوغوری ئیسلامی تێکەڵ بە توندڕەوانی سوریا بوون بۆ ئەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد بڕووخێنن.

XS
SM
MD
LG