Accessibility links

زیاتر لە ١،٠٠٠ مەدەنی لە هێرشەکانی هەوایی لە عێڕاق و سوریادا کوژراون


هەڵسەنگاندن لە سەر ١٨٤ ڕاپۆرتی دیکە دەکرێت کە تێیدا مەدەنێکان بە شێوەیەکی نەخوازراو گیانیان لە دەستداوە.

هێرشەکانی هەوایی هاوبەندی بە پێشەنگی بۆ سەر داعش لە وەتا ٢٠١٤وە لە عێڕاق و سوریا زیاتر لە ١،٠٠٠ مەدەنی کوشتون.

لە ڕاپۆرتی مانگانە سەبارەت بە کوژرانی مەدەنێکان، ئەو هاوبەندییە پشتڕاستی کرد لەوەتا دەستپێکردنی کردار لە ئاگوستی ٢٠١٤ و نوامبری ٢٠١٨ دا١،١٣٩ مەدەنی بە هێرشەکانی هەوایی کوژراون.

ڕاپۆرتەکە دەڵیت، " بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان، هاوبەندی بە پێشەنگی ئەمەریکا لە نێوان ئاگوستی ٢٠١٤ و کۆتایی نوامبری ٢٠١٨ سەرجەم ٣١،٤٠٦ هێرشی هەوایی ئەنجامداوە. ئەو هاوبەندییە مەزەندە دەکات کە وەتا دەستپێکردنی کردارەکان لانی کەم ١،١٣٩ مەدەنی بە شێوەیەکی نەخوازراو بە هۆی هێرشەکانی هاوبەندییەکە کوژراوان.

هەروەها ڕاپۆرتەکە دەشلێت کە نزیکەی هەشت ملیۆن لە خەڵکی عێڕاق و سوریا لە نێوان ئەو ماوەیە دا لە چنگ دەسەڵاتداری داعش ڕزگارکراون.

لە مانگی جولایدا، ئەو هاوبەندییە پشتڕاستی کرد کە لە وەتا ٢٠١٤ەوە بە هۆی هێرشەکانی هەوایی ١،٠٥٩ کەس کوژراون، لە میانەی داواکاری ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کە ئامارەکە نوێ بکەنەوە و لە مێژە تاوان دەخەنە سەر هێزی هاوبەندی کە لە ماوەی ساڵەکانی شەڕ بۆ سەر داعش ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بە بە تەواوی نیشاندراون.

ئەو ڕاپۆرتەی یەکشەمە ژمارەی هەرە نوێکراوی کوژراوانی مەدەنیە لە گەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئامادەکراون.

XS
SM
MD
LG