Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە لە ئەفغانستان ڕابەرێکی تاڵیبان کوژرا


بەرپرسانی ئەفغانی و بەرپرسانی تاڵیبان وتیان لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی هێزە تایبەتیەکانی ئەفغانستان و ئەمەریکادا بۆ سەر هەرێمی هێڵمند لە باشووری وڵاتەکە ڕابەرێکی باڵای تاڵیبان کوژرا.

فەرمانڕەوای هەرێمی هێڵمند محەمەد یاسین خان وتی بەرپرسی تاڵیبان لە هەرێمی هێڵمند عەبدولمەنان لەگەڵ 29 کەسی دیکەدا لەمیانەی هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، ئەمەش لەکاتێکدا بووە ناوبراو کۆبوونەوەیەکی ساز کردووە لەگەڵ ڕابەران و چەکدارە ناوخۆییەکانی ناوچەی نۆزاد.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید هەواڵی کوژرانی عەبدولمەنانی پشت ڕاستکردەوە. سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەفغانستان ئەم هێرشەیان بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە.

وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کۆلۆنێڵ دەیڤ بەتڵەر لە بەیاننامەیەکدا وتی " توشی کێشە دەبن ئەگەر بەردەوام بن لە شەڕ کردن و کوژرانی چەکدارەکانیان و ڕابەرەکانیان، تەنها چارەسەر دانوستانەکانی ئاشتیە."

بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی کابوڵ وتی " ئەو باڵاترین ڕابەری تاڵیبان بووە لە باشووری وڵاتەکە و مردنی ئەو بە گشتی کاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG