Accessibility links

پێکدادانی دوو فڕۆکەی گەشتیاری لە ئاسمانی کەنەدا


لە نزیک ئۆتاوای پایتەختی کەنەداوە دوو فڕۆکەی گەشتیاری بچووک لە کاتی هەستانیاندا خۆیان بە یەکتریدادا، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا یەکێک لە فڕۆکەکان لە کێڵگەیەکدا کەوتە خوارەوە، بەڵام ئەوەی دیکەیان توانی لە فڕۆکەخانەی ئۆتاوای نێودەوڵەتی بنیشێتەوە، تا ئێستا نەزانراوە ڕووداوەکە قوربانی لێکەوتۆتەوە یاخوود نا.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە زاری پۆلیسەوە بڵاویان کردەوە ڕووداوەکە لە ئاسمانی کاربدا ڕوویداوە لە ئۆنتاریۆ کە دەکاتە 30 کیلۆمەتر ڕۆژئاوای پایتەختەوە.

بەپێی ئۆفیسی فیدڕاڵی گواستنەوە، یەکێک لە فڕۆکەکان لە کێڵگەیەکدا کەوتۆتە خوارەوە و ئەوەی دیکەیان لە فڕۆکەخانەی ئۆتاوادا بەبێ هیچ کێشەیەک نیشتۆتەوە کە لە جۆری پایپەر بی ئی 42 ەوە و نزیکەی 10 کەس دەگرێت.

وتەبێژی گواستنەوەی فیدڕاڵی وتی " تیمێکی لیکۆڵەرەوانمان ناردووە و وا پێشبینی دەکرێت بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداوەکە."

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG