Accessibility links

ئەحمەد تورک بەهۆی خراپـی باری تەندروستی ئازاددەکرێت


ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین لەبەر خراپی باری تەندروستی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە زیندان ئازادکرا.

ئەحمەد تورکی تەمەن 73 ساڵ پـێشتر بە تۆمەتی پەیوەست بە تێرۆر لەسەر بڕیاری دادگای ماردین دەستگیرکرا و لە پـۆستەکەی لادرا و فەرمانڕەوای ماردین خرایە شوێنەکەی.

پارێزەرەکەی سکاڵای لە دژی دەسـتگیرکردنەکەی پـێشکەشی دادگا کرد، تیایدا نووسیبووی ئەحمەد تورک بەهۆی تەمەنی و ئەو چەند نەخۆشـییەی هەیەتی نابێت لە زینداندا بهێڵرێتەوە.

بۆیە دادگای ماردین بڕیاری ئازادکردنی دا بەوە مەرجەی هەموو سێ ڕۆژ جارێـک بچێت واژوبکات تاوەکو بیسەلمێنێت لەوێ ماوەتەوە و بۆ هیچ لایەک نەڕۆیشتووە. هەروەها دادگاکە قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپاندووە.

ئەحمەد تورک لە کاژمێر 8:30 ی ئێوارە لە زیندانی ئەنەزە ئازادکرا و بەرەو ماڵی خۆی گەڕایەوە.

خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:37 0:00

XS
SM
MD
LG