Accessibility links

کەسایەتییەکەی باڵای ئاینی ئێران: هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکاتە سەرمان


کەسایەتیەکی باڵای ئاینی ئێران هۆشیاریدایە ئەمەریکا کە ئەگەر واشنتن هێرش بکاتە سەر تاران ئەوا هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانج بە ئیسڕائیلیشەوە.

لەمیانەی نوێژی جەژندا لە تاران کەسایەتی ئاینی باڵای ئێران ئەحمەد خاتەمی وتی پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕابەرانی ئێراندا جێی قبوڵکردن نیە.

دەزگای هەواڵی میزان لە زاری خاتەمییەوە بڵاویکردەوە " ئەمەریکییەکان دەڵێن دەبێت ئەوەی کە لە گفتوگۆکاندا پێتان دەڵێین جێبەجێی بکەن. ئەمە دانوستان نیە بەڵکو دیکتاتۆرییە. کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی ئێران بەڕووی دیکتاتۆرییەتدا دەوەستنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG