پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی تورکیا بیر له سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت. ئه‌و له نیویۆرک به ڕۆژنامه‌وانانی تورکی گوت وڵاته‌که‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سوریا ڕاگرتووه و حکومه‌تی سوریا تورکیای ناچار کردووه ئه‌و بڕیاره بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆشـکی سـپی گوتی هه‌ردوو به‌ڕێزان ئۆباما و ئه‌ردۆگان له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ڕاوێژکردنی یه‌کتر بۆ شیانی هه‌نگاوی نوێ له دژی سوریا، له‌وانه گوشـاری سیاسی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی دیکه که ڕه‌نگه سـزاش بگرێته‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ پـێشـکه‌شی ده‌کات و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کانی به‌رنامه‌که ده‌بن:
غه‌ریبی حه‌سـسۆ، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌پـۆلی پـێشـه‌ڕۆژ له سوریا.
دکتۆر عه‌بدول باست سه‌یدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی سوریا له سوید و هه‌روه‌ها یه‌کێـکه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێـی ژوری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر پاڵتاک VOA_Kurdish ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانتان له‌و باره‌یه‌وه بکه‌ن یاخود له خواره‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه‌یه یان له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه پـرسـیاره‌كانتان له ئێستاوه ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه بكه‌ن و یان ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه په‌یوه‌ندیتان پـێوه بكه‌ین.
ئیمه‌یڵ: kurdish@voanews.com
فاكس : 4876-203-202-1
هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه له ڕێی ئه‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن. ته‌له‌فون: 3861-619-202-1