ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی کاتێک ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ به نزیک خاڵێکی پشکنینی سه‌ر به سوپای عێراقیدا تێده‌په‌ڕبه نزیک خاڵێکی پشکنینی سه‌ر به سوپای عێراقیدا تێده‌په‌ڕێت له له‌لایه‌ن سه‌ربازێکی سه‌ر به فرقه‌ی دووی سوپای عێراقه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌کرێت.
ناوبراو له هه‌وڵی کوشتن ڕزگاری بوو به‌ڵام یه‌کێک له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی به سه‌ختی بریندار بوو.
له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی نوسینگه‌ی پارێزگاردا سه‌رکردایه‌تی فرقه‌ی دووی سوپای عێراق به‌و کاره تۆمه‌تبار کراوه و ڕاگه‌ێندراوه که ئه‌و کاره پلانی بۆ داڕێژراوه تا پارێزگار بکوژن.
فه‌تحه‌ن سامی گوته‌بێژی پارێزگاری موسڵ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند به پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان کاربه‌ده‌ستانی سوپای عێراق له پشت ئه‌و کاره‌ن بۆ کوشتنی پارێزگار به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌عدون دله‌یمی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌کاله‌ت فه‌رمانی داوه لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بکرێت.
په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران له موسڵه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردوین .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ست چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 1:55 خوله‌که