له گرتووخانه‌کانی شاری موسڵدا مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێت و به ئه‌شکه‌نجه لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گیراوه‌کاندا ده‌کرێت ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراقدا.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که شاری موسڵ خراپترین شاری عێراقه له ڕووی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی له نێو گرتووخانه‌کاندا.
ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دووا و ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو ئه‌ندامانی لیژنه‌که به‌م زووانه سه‌ردانی موسڵ ده‌که‌ین و له نزیکه‌وه لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له گرتووخانه‌کاندا ده‌که‌ین و دواتر ڕاپۆرتی خۆمان به‌رز دکه‌ینه‌وه. په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران له شاری موسڵه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 1:58 خوله‌که.