کۆنفرانسێکی فره‌لایه‌نه به مه‌به‌ستی له یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان له شاری موسڵ به‌ڕێوه چوو. سه‌ر له به‌یانی شه‌ممه ئه‌و کۆنفرانسه به سه‌رپه‌رشتی زوهێر چه‌له‌بی ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری ئاشته‌وایی نیشتیمانی ده‌ستیپێکرد.
ژماره‌یه‌کی زۆر له پارت و لایه‌نه سییاسییه‌کانی شاری موسڵ له‌و کۆنفڕانسه‌دا ئاماده بوون. له‌و کۆنفڕانسه‌دا لیژنه‌یه‌کی ئاماده‌کاری پێکهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
شێخ محێدین مزوری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له موسڵ وه‌کو نوێنه‌ری پارته‌که‌ی له‌و کۆنفڕانسه‌دا ئاماده بوو ده‌ڵێت " دوو خاڵی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی کاری کۆنفرانسه‌که ده‌بێت ئه‌ویش لێک نزیک کردنه‌وه‌ی لیستی حه‌گبا و برایه‌تی نێینه‌وایه".
په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران له شاری موسڵه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردووین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:00 خوله‌که.