Accessibility links

حکومەتی سوریا داوا لە هێزەکانی تورکیا دەکات لە عەفرین بکشێنەوە


حکومەتی سوریا داوای لە هێزەکانی تورکیا کرد لە عەفرین بکشێنەوە دوای ئەوەی هێزەکانی تورکیا دەستیان گرت بەسەر شارەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە دوو پەیامیدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشدا وتی " ڕاگەیاندنی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سەرۆکی ڕژێمی تورکیاوە کارێکی نایاساییە و لەگەڵ بنەما و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا یەک ناگرێتەوە."

وتیشی " سوریا داگیرکارییەکانی تورکیا لە عەفرین و ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدات لە شارەکەدا شەرمەزار دەکات و داوا لە هێزە داگیرکەرەکە دەکات بەخێرایی لە خاکی سوریا بکشێنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG