Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان ئاگربەست ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف عەبدولغەنی
سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف عەبدولغەنی

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف عەبدولغەنی ئاگربەستی ڕاگەیاند لەگەڵ تاڵیباندا تاوەکو 20 ی مانگی حەوت، بەڵام وتی شەڕی دژ بە گروپە چەکدارەکانی دیکەی وەکو ڕێکخراوی داعش بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی ئەفغانستان لە تویتێکدا نوسیویەتی " ئەم ئاگربەستە هەلێکە بۆ تاڵیبان تاوەکو واز لە هەڵمەتە توندوتیژییەکانی بهێنێت کە هیچ سوودێکیان نیە و تەنها زیاتر بەسەریاندا دەشکێتەوە."

وتیشی " بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێزی حکومەتی ئەفغانستان و خواستی گەلەکەیمان کۆکردۆتەوە کە ئارەزووی چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکەن بۆ ململانێکانی ئەفغانستان."

لە مانگی دوودا عەبدولغەنی دانی بەوەدا نا کە تاڵیبان حیزبێکی سیاسیی و یاساییە لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیدا و وتی لەوانەیە ئەوە ببێتە دروستبوونی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی بەردەوامی شانزە ساڵەی ئەفغانستان.

لە مانگی هەشتی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سیاسەتێکی سەربازیی نوێی توندتری ڕاگەیاند بۆ ئەفغانستان و و تیایدا داوای کرد هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی تاڵیبان زیاتر ببێت تاوەکو ناچاری بکەن بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

هێزەکانی ئەفغانستانیش دەڵێن کاریگەری ئەم سیاسەتە نوێیە زۆرە بەڵام تاڵیبان بە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بڵاوبوونەتەوە و لەگەڵ کەمبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی 2014 دا هیوای سەرکەوتنێکی سەربازیی تەواو کەمبۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG