Accessibility links

تاڵیبان دەست دەگرێت بەسەر ناوەڕاستی ناوچەیەکدا لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان چەکدارانی تاڵیبان دەستیان گرتووە بەسەر ناوەڕاستی ناوچەیەکدا لە هەرێمی فورا لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان لەسەر سنووری ئێران و لەم مانگانەی دواییداپێکدادانێکی توند ڕوویداوە لەو ناوچەیەدا لەنێوان چەکدارەکان و هێزەکانی ئاسایشدا.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمەکە وتی دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕکردن کۆمەڵێکی زۆر چەکدار دەستیان گرتووە بەسەر ناوەڕاستی ناوچەی ئانار درەدا، وە هێشتا هێزەکانی ئاسایش و دەزگاکانی هەواڵگری بنکەکانی خۆیان لەدەستدا ماوە.

وتەبێژی تاڵیبان قاری یوسف ئەحمەدی وتی چەکدارەکانی 15 پۆلیسیان کوشتووە و دەستیان گرتووە بەسەر ئوتومبێلە سەربازییەکان و بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا.

ئەمەش دوای ڕۆژێک هات لەوەی بەرپرسانی ناوچەکە وتیان ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تایبەتییەکان لەسەر دەستی گروپی تاڵیبان کوژراون لە ناوچەیەکی دیکەدا لە فورا. فورا هەرێمێکی هەژار و دوورەدەستە و حکومەت ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی بکات.

گرژییەکان و فشارەکانی سەر هەرێمی فورا زیادی کردووە بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمەریکا و ئەرکەکانی سوپای ئەفغانستانەوە کە بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان لە هەرێمی هێمڵاندی دراوسێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG