Accessibility links

تاڵیبان 10 چەکداری هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان لە هەرێمی هوڕات دەکوژێت


سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردۆتە سەر کۆمەڵێک خاڵی پشکنین لە هەرێمی هوڕات لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە و لە ئەنجامدا نۆ سەرباز و ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراون.

شوکر ئەڵا شاکری فەرمانڕەوای ناوچەی شەندید وتی هێرشەکە کە لە ناوچەکەیدا ڕوویداوە بۆتە هۆی کوژرانی چوار کەسی دیکەش.

هیچ لێدوانێک لە تاڵیبانەوە دەرنەچووە کە هەوڵدەدات حوکمی ئیسلامی بگەڕێنێتەوە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2001 دا لەسەر دەسەڵات لایبرد.

ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک دوای هێرشێکی دیکە ڕوویدا کە لە هەمان ناوچە بووە و بۆتە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە شەش کەس کە چواریان منداڵبوون.

هەروەها چەکدارانی تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە چوونە ناو ناوچەیەکەوە لە هەرێمی غەزنە و زیاتر لە 10 کەسیان کوشت بە فەرمانڕەوای ناوچەکەشەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG