Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان هێرشەکانیان بۆ سەر شوێنەکانی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان چڕ کردۆتەوە


هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان مەودای هێرشە ئاسمانییەکانیان فراوانتر کرد بۆ سەر ئە شوێنانەی کە ماددە هۆشبەرەکانی لێ بەرهەم دەهێنرێن کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی داهاتی تاڵیبانە.

بەڵام شارەزایەک لە بواری ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان وتی هێرشە ئاسمانییەکان لە ئەفغانستان ، کە سەرچاوەی سەرەکی هیرۆینی جیهانە، هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و لەوانەشە کاریگەریی بۆ سەر تاڵیبان نەبێت.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئەڤیۆن لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە %87 ، هەڵمەتی بۆمبارانکردنی ئەو شوێنانەی ماددەی هۆشبەریان لێ بەرهەم دەهێنرێت دەستی پێکرد. تاڵیبانیش، کە بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن دەستی گرتووە بەسەر بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە وڵاتەکەدا، دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە لەسەر خاکەکە دوای ئەوەی لەمساڵانەی ڕابردوودا ژمارەی هیزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کەمکرایەوە.

هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان لە سەرەتای ساڵی 2017 دا هێرشەکانیان زیاتر کرد.

هێزەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە وتی هێزەکانی ئەمەریکا و ئەفغانستان لە ماوەی ئەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشیان کردۆتە سەر 11 دامەزراوەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەردوو هەرێمی فورا و نیمروز.

لە بەیاننامەکەی ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانییانە یەکەمین هێرشن لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان و ئامانج لێیان کەمکردنەوەی داهاتی تاڵیبانە.

جەنەڕاڵ جەیمس هێکەر وتی " بە بڕینی سەرچاوە داراییەکانی تاڵیبان ئێمە تواناشیان بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان کەم دەکەینەوە. "

بەپێی سەرژمێرییەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ساڵانە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و باجەکان کە تاڵیبان دەستی دەکەوێت نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار داهاتەکەیەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG