Accessibility links

ئێران، په‌ناخوازانی ئه‌فغان به‌ مووچه‌ی مانگانه‌ 800 دۆلار بۆ شه‌ڕی سوریا ده‌نێرێت


ته‌رمی کوژراوانی شه‌ڕ له‌ سوریا

دوو ملیۆن ئه‌فغانی بێ ناسنامه‌ و یه‌ک ملیۆن په‌ناخوازی ئه‌فغانی له‌ ئێران دا ده‌ژین.

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له‌ گوتارێکی دا باس له‌ ئاواره‌یی خه‌ڵکی ئه‌فغانستان ده‌کات که‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و هه‌ژاری له‌ جیهان دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و ملیونها ئه‌فغانی له‌ که‌مپه‌کانی په‌ناخوازان له‌ ئێران و پاکستان و له‌ وڵاتانی که‌ناری که‌نداوی فارس خه‌ریکی کارن و له‌ ئه‌و نێوه‌ دا له‌ سوریا دا بۆ لایه‌نگری له‌ به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌که‌ن.

نیویۆرک تایمز ئاماژه‌ به‌ ژیانی عه‌بدول ئه‌مین 19 ساڵانه‌ ده‌کات که‌ به‌ هیوای کار له‌ "بامیان"، که‌ یه‌کێک له‌ هه‌ژارترین ئوستانه‌کانی ئه‌فغانستانه‌، بۆ ئێران ده‌چێت.

هه‌ڵبه‌ت دوو ملیۆن ئه‌فغانی بێ ناسنامه‌ و یه‌ک ملیۆن په‌ناخوازی ئه‌فغانی له‌ ئێران دا ده‌ژین.

دوو له‌ سێ به‌شی دانیشتوانی بامیان مانگانه‌ داهاتیان که‌متر له‌ 25 دوڵاره‌.

ئه‌مین توانی له‌ ئیسفه‌هان له‌ کاری خانووبه‌ره‌دا کار بکات و مانگانه‌ 200 دوڵار داهاتی هه‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌ترسا که‌ ڕاده‌ستی ئه‌فغانستانی بکه‌نه‌وه‌.

زستانی ڕابردوو به‌رپرسانی ئێران پێشنیاریان به‌ ئه‌مین کرد که‌ له‌ به‌رامبه‌ر چوونی بۆ سوریا و "شه‌ڕ بۆ پاراستنی گۆڕێ حه‌زره‌تی زێنه‌ب" پێشنیاریان پێکرد مانگانه‌ 800 دوڵاری پاره‌ پێبده‌ن.

نیویۆرک تایمز نووسیوه‌تی که‌ له‌ ساڵی 2013 کاتێک له‌شکری ئه‌سه‌د به‌ره‌و لاوازی چوو، شه‌ڕه‌که‌ی خسته‌ سه‌ر شانی سه‌رهه‌ڵداوانی تر و ئێران میلیارد دوڵاری بۆ سوریا خه‌رج کرد، هێزه‌کانی حیزب ئه‌للای هێنایه‌ سوریا و ده‌ستی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ملیتانه‌کان له‌ عێڕاق، ئه‌فغانستان، پاکستان و ئه‌و ناوچانه‌ کرد که‌ ژماره‌یه‌ک زۆر له‌ دانیشتوانی شیعه‌ی هه‌بوون.

ئه‌مین گوتی که‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌فغانییه‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزه‌کانی حیزب ئه‌للاوه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێک مه‌شقیان پێدرا و هه‌ندێکیان بۆ کارکردن به‌ تانک ئاماده‌ کران.

به‌ گویره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ئه‌مین و ئه‌فغانێکانی تر نێردرانه‌ به‌ره‌ی شه‌ری سوریا و بۆ حه‌له‌ب ڕه‌وانه‌کران.

XS
SM
MD
LG