Accessibility links

بەرپرسانی ئەفغانی: بەهۆی کەمینێکی تاڵیبانەوە 22 پۆلیس کوژران


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان بەهۆی کەمینێکی تاڵیبانەوە لە هەرێمی فوڕای ڕۆژئاوای ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە 22 پۆلیس کوژران، بەمەش ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی ئاسایش زیادیکرد.

چەکدارانی تاڵیبان کەمینێکیان بۆ کاروانی هێزەکانی ئاسایش دانابوو لە ناوچەی لاش گوین لە هەرێمی فوڕا کە دانیشتوانی کەمە و دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و تاڵیبان دەستی گرتووە بەسەر زۆرێک لە گوندەکانی ناوچەکەدا.

وتەبێژی پۆلیس موحبوڵا موحیب جەختی لەوە کردەوە پۆلیس کەوتۆتە ناو کەمینێکەوە بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا. وتەبێژی نەخۆشخانەی هەرێمەکە وتی دوای هێرشەکە 22 لاشە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە.

وتەبێژی تاڵیبان قاری یوسف ئەحمەدی وتی هێرشەکە بۆتە هۆی کوژرانی 25 پۆلیس و تێکشکاندنی چوار ئوتومبێل. وتیشی دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG