بەرپرسانی ئەفغانی وتیان وەکو هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتەکە 10 هەزار بەندکراو ئازاد دەکات و بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە 55 ساڵ زیاترە.
بەرپرسێکی ئۆفیسی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی وتی " سەرۆک نوسراوێکی بڵاوکردۆتەوە تیایدا هاتووە دەڵێت بەمزووانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەند هەزار بەندکراوێک ئازاد دەکرێن."
بەندکراوانی چەکدارانی تاڵیبان و ڕێکخراوی داعش ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز