به‌ڵام، کاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان پشتڕاست کردووه که ئه‌مه‌ریکا پلانی هه‌یه هه‌زاران سه‌ربازی له ئه‌فغانستانێ ڕا بکێشێته‌وه و جه‌ختیان کرد که ئه‌م هه‌نگاوه له تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ی هه‌ر دوو وڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
شه‌مه، میدیای ئه‌مه‌ریکا ڕاپۆرتیان کرد که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک دانۆڵد تڕا‌مپ به خه‌ریکه زوویه‌کی ئه‌م حه‌تووه ڕابگه‌یه‌نیت که پلانی هه‌یه ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان تا ده‌وری 4،000 که‌م بکاته‌وه.
جێگری گوته‌بێژی سه‌رۆکی ئه‌فغان ده‌عوه خان میناپال یه‌کشه‌مه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، "بابه‌تی سه‌باره‌ت به کێشانه‌وه‌ی 4،000 سه‌رباز هیچ په‌یوه‌ندی به وتووێژه‌کانی ئاشتی له گه‌ڵ تالیبان نیه. پێشتر ئه‌و بابه‌ته له نێوان حکومه‌ته‌کانی ئه‌فغانستان و ئه‌مه‌ریکا ڕێکه‌وتنی له سه‌ر کراوه". به‌ڵام، ناوبراو جه‌ختی کرد ئه‌و کاره به شیوه‌ی"کێشانه‌وه‌ی له سه‌رخۆ" ده‌بێت که هه‌ڵبه‌ت زانیاری زیاتری دابین نه‌کرد.
سه‌رچاوه‌کان له کابول به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوت که چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت ڕه‌وتی کێشانه‌وه له سێ مانگ دا و "به ستراوه‌ته‌وه به ڕاستییه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پان"، ئه‌گه‌رچی هیچ پشڕاستکردنێکی فه‌رمی له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌فغانه‌وه له ده‌ست دا نه‌بوو.
گوته‌بێژێکی له‌شکری به نووسین بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕوونکرده‌وه که هیچ ڕێکه‌وتنێکی دیاریکراو نیه له ده‌مێکدا ئه‌وان هیچ ده‌ستورێکیان بۆ ده‌ستپێکردنی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان پێ نه‌گه‌یشتووه.
له ئێستا دا 13،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستاندان و کرداره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه تێرۆر به‌ڕێوه‌ده‌بن هه‌روه‌ها کاری ڕاوێژکاری و مه‌شق پێکردنی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی به پێی کرداری پشتیوانی ناتۆ شه‌ری تالیبان ده‌که‌ن.
تڕا‌مپ له وتووێژێکی ئه‌م دواییانه له گه‌ڵ ڕادیۆ فاکس نیوز له ئه‌مه‌ریکا دا گوتی ڕه‌نگه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان ده‌وری 8،600 که‌م بکاته‌وه.
کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی به‌شێک له بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕێکه‌وتنی ئاشتی ئه‌مه‌ریکایه که ماوه‌ی ساڵیکه به خه‌ریک له گه‌ڵ تالبیان وتووێژی له سه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به ئه‌و شه‌ڕه درێژخایه‌نه بێنیت که ئه‌مه‌ریکا تێیدا به‌شداره.