له‌شکری ئه‌مه‌ریکا شه‌مه پشتڕاستی کرد که کرداره‌کانی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تالیبان له باشووری ئه‌فغانستان چه‌ندین ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی ئه‌فغانستانی کوشتن و بریندارکردوون، به‌ڵام ژماره‌ی کوژراوانی دابین نه‌کرد.
ئه‌و پشتڕاستکردنه دوای ئه‌وه هات که ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی گوتیان هێرشه‌کانی هه‌وایی دره‌نگانی شه‌مه که له ناوچه‌ی ناد عه‌لی ژێر کۆنتڕۆلی تالیبان به‌ڕێوه‌چوون، لانی که‌م هه‌شت ئه‌ندامی ئاسایش کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش برینداربوون.
لێکولینه‌وه‌یه‌ک ده‌ستی پێکردووه بۆ ئه‌وه‌ی دیاری بکات چ دۆخێک بوو به هۆی "ئه‌و ڕووداوه ناخۆشه"، وه‌ک ئافیسی به‌شی کاروباری گشتی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له کابول گوتی.
هه‌روه‌ها لێدوانه‌که گوتی حه‌ز ده‌کات "ئه‌وپه‌ڕێ" سه‌ره‌خۆشی پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌ی قوربانێکان بکات.
گوته‌بێژێک بۆ تالیبان گوتی هێزه‌کانی ئه‌فغان "جل و به‌رگی وه‌ک تالبیانیان" له به‌ر کردبوو و له ناوچه‌ی لۆ باغ که‌مێنیان دانابوو که هێڕش بۆ سه‌ر تالیبان به‌رن کاتێک فڕۆکه‌کانی شه‌ر "بۆمبارانی کردن و ده‌یان که‌سی له ئه‌وان کوشت".
هێلماند گه‌وره‌ترین هه‌ریمی ئه‌فغانستانه و زۆربه‌ی یان له ژێر کونتڕۆل و یان له ژێر کاریگه‌ری تالیبان دایه.