کاربه‌ده‌ستێکی هه‌ریمی فه‌ڕه‌ح له ئه‌فغانستان ده‌ڵێت لانی که‌م 11 سه‌رباز له ئاکامی بۆسه‌یه‌کی یاخی بوان له رۆژئاوای وڵات دا کوژراون.
موحه‌مه‌د ناسر مێهری، گوته بێژی فه‌رمانداری هه‌ریم گوتی چوار سه‌ربازیش له شه‌ڕ و پێکدادان له ناوچه‌ی بولوک دا بریندار بوون. ئه‌و گوتی نۆ یاخی بوو کوژروان و 13 تریشیان بریندارن.
مێهری گوتی: "ژماره‌یه‌کی زۆر" له یاخیبوان دره‌نگانی هه‌ینی هێرشێکی شه‌وانه‌یان ده‌ست پێ‌کرد و شه‌ڕه‌که هه‌تا به‌یانی شه‌مه درێژه‌ی هه‌بوو.
تالیبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام مێهری لۆمه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و گرووپه، که له ئه‌م دواییانه‌دا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغان له هه‌ریمه‌که‌دا زیاترکردووه.
له هه‌مان کاتدا، له هه‌ریمی هێلماند له باشوور، خۆ ته‌قێنه‌رێک هێرشی بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنینی له‌شکر و پولیس برد، پولیسێکی کوشت وه‌ک عومه‌ر زواک گوته‌بێژ بۆ فه‌رمانداری هه‌ریمه‌که گوتی.
زواک گوتی 11 سه‌رباز و پولیسی دیکه له هێرشه‌که‌دا بریندار بوون، که له ده‌ورووبه‌ری له‌شکه‌ر گاه، پێته‌ختی هه‌ریمه‌که ڕوویدا.
که‌س به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌و هێرشه‌ی له هێلماند وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام تالیبان زۆرینه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌و هه‌ریمه‌ی له ده‌ست دایه، جێگایه‌ک ئه‌وان هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی هه‌ریمی و هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان زیاتر کردووه.