Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ئەفغانستان شەش هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا


بەرپرسانی ئەفغانی ڕایانگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لەسەر ڕێگای هەرێمی قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان شەش هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمەکە فەزڵ باری باریالای وتی " بۆمبێکی چێنراو بووە و رێکخراوی تاڵیبان لەسەر ڕێگاکە چاندوویەتی بۆ ئەوەی هێزە ئەفغانیەکان بکاتە ئامانج بەڵام ئوتومبێلێکی مەدەنی بەرکەتووە."

وتیشی " هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەنجی ناوچەکە بوون."

لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن 252 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی بۆمبە چێنراوەکانەوە 295 کەس برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG