چه‌ند ڕۆژیکه ده‌یان که‌س له ئه‌فغانستان له‌پێناو ئاشتیدا له له‌شکرگاه پایتختی ویلایەتی هه‌ڵمه‌ند مانیان له‌خواردن گرتوه کە ئەو مەڵبەندە وەک ناوەندی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له باشوری وڵات دا بە هێزە. ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یەکی بێوێنه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه دوای ئەوەی ده‌یان ساڵ شەڕ و کێشە لە ئەو وڵاتەدا هەروا بەردەوامە.
به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ولایه‌ته‌که ئه‌مینه‌ڵا عه‌بد گوتی به‌لانی که‌مه‌وه له‌ڕۆژی 5شه‌ممه‌وه 4 پیاو کە مانیان له‌خواردن گرتوه، به‌هۆی گه‌رمای زۆر و تووشبوونیان به‌ووشکبوونه‌وه گه‌ێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
په‌یامنێری فرانس پرێس ده‌ڵێت مانگرتوانی له خواردن کە نزیکه‌ی 50 که‌سن، له لایەن ده‌یان که‌سه‌وه پشتیوانیان لێدەکرێن، له‌وانه منداڵان و ئافره‌تان، که ئاماده‌ن نه‌ریتی ئه‌و ناوچه کۆنه‌پارێزه له‌پێناو ئاشتیدا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی جەنگدا پێشێل بکه‌ن.
له‌به‌رده‌م شوێنی مانگرتوان دروشمێک نوسراو ە کە " بێ ئاشتی ژیان نیه"
چه‌ند ڕۆژێکه ده‌یان که‌س له‌ئەو جێگایه ناوه‌ندی له‌شکرگاه کۆده‌بنه‌وه کە ڕۆژی 23 ئه‌م مانگه کەوتە بەر هێرش و لە ئەنجام دا ١٣ کەس کوژران.