Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان دەڵێت دژایەتی هەر ڕێکەوتنێکی ئاشتی دەکات بەبێ حکومەتەکەی


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی وتی ناکرێت هیچ ڕێکەوتنێکی ئاشتی واژۆ بکرێت لەنێوان تاڵیبان و ئەمەریکادا بەبێ بەشداربوونی حکومەتەکەی و بە بڕیاردەر ناودێری کرد.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا حکومەتەکەی غەنی دوورخراوەتەوە لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان نوێنەرانی تاڵیبان و نوێنەرانی ئەمەریکادا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان.

غەنی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئەم لێدوانەیدا لەکاتێکدا چاویکەوت بە سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەفغانستان، لەنێویاندا سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان حامید کەرەزای و نوێنەرانی تاڵیبان لە مۆسکۆ.

غەنی وتی " لەکۆتاییدا هەر ڕێکەوتنێک واژۆ بکرێت بڕیاردەر لەسەری حکومەتی ئەفغانستان دەبێت."

وتیشی " هیچ هێزێک لەم وڵاتەدا ناتوانێت بەسەر حکومەتدا بازبدات. دڵنیابن لەوەی کەس ناتوانێت ئێمە بخاتە لاوە."

بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن هەر کشانەوەیەک بەندە بە گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەستەوە. تاڵیبانیش دەیەوێت سەرەتا هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە. بەرپرسانی ئەمەریکا دەشڵێن پێویستە تاڵیبان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانیدا گفتوگۆ بکات کە دەبێتە هۆی یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە ئاشتیەکی هەمیشەیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG