به پێی سه‌رچاوه خۆجێیه‌کان له وولسوالی یێنگی قڵای ویلایه‌تی ته‌خار له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هێرشی قۆرسی تالیبان بۆ سه‌ر ئه‌م وولسوالیه تێکشکاوه. عه‌بدولمه‌ناف فه‌یزی، بەرپرسی وولسوالی یێنگی ده‌ڵێت هێرشی تالیبان بۆ گرتنی ناوه‌ندی ئه‌م وولسوالیه له هه‌ینی شه‌و ده‌ستی پێ‌کرد و به به‌رگری هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغان هێرشه‌که‌یان تێک شکاند به‌ڵام هه‌ر ئێستاش تالیبان له 500 مه‌تری ناوه‌ندی وولسوالیه‌که ئاماده‌ن.
به گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه له 64 گۆندی ئه‌م وولسوالیه هه‌ر ئێستا 29 گۆندی له ژێر کۆنترۆڵی تالیباندایه. خه‌لیل ئه‌سیر، وته‌بێژی پۆلیسی ته‌خاریش ئه‌وه‌ی پشتڕاستکردۆه‌ته‌وه کە تالیبان له چوار ڕێگاوه هێرشی بردوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌م وولسوالیه به‌ڵام به یارمه‌تی هێزه‌کانی یارمه‌تیده‌ر تالیبان پاشه‌کشه‌ی کردوه و گه‌ڕاوه‌ته بۆ نێو جه‌نگه‌له‌کانی ده‌وری ئه‌و ناوچەیە.
له هه‌واڵێکی تر په‌یوه‌ندیدار به ئه‌فغانستان، به‌رپرسانی خۆجێی وولسوالی سیاگه‌ردی ولایه‌تی په‌روان له باکووری کابۆل ده‌ڵێن له ده‌ره‌نجامی ئاگرتێبه‌ربوونێکی قۆرس له ناوه‌ندی ئه‌م وولسوالیه نزیک به 400 دووکان سووتاون. به پێی ئه‌م سه‌رچاوه، ئه‌م ئاوره بوه‌ته هۆی زیانێکی قۆرس به دووکاندارانی ئه‌م ناوچەیە هه‌ر چه‌نده که‌س نه‌کۆژراوه.
نزیک به 400 دوکانێک که له‌م ئاگره‌دا سووتان، دووکانی فه‌رش فرۆشی و دارتاشی و خوارده‌مه‌نی بوون. ئێشتا هۆکاری ئه‌م ئاگرتێبه‌ر بوونه ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌گوترێت ئاگره‌که ڕه‌نگه له دووکانێکی دارفرۆشیه‌وه ده‌ستی پێکردبێت.
جێگای ئاماژەیە کە ولایه‌تی په‌روان له باکووری کابۆل له ولایه‌ته‌کانی ئارامی ئه‌فغانستانه.