Accessibility links

تاڵیبان دەسپێکردنی هێرشی ساڵانەی بەهاری لە ئەفغانستان ڕاگەیاند


تاڵیبان دەستپێکردنی هێرشی ساڵانەی بەهاری لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و پێشنیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکە ئەشرەف عەبدولغەنی ڕەت کردەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکانی ئاشتی، بەڵام بەڵێنیدا گرنگی بدات بە هێرش کردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا.

تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا وتی داواکەی سەرۆکی ئەفغانستان بۆ ئاشتی " پلانگێڕانە."

وتیشی " دەیانەوێت ڕای گشتی دووربخەنەوە لە داگیرکردنی نایاسایی وڵاتەکە لەکاتێکدا ئەمەریکییەکان هیچ نیازێکی جددی یاخوود دڵسۆزیان نیە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ."

وتیشی ئەم هەڵمەتە وەکو وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو ستراتیژییە سەربازییە توندەی کە ئەمەریکا ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئامانج لێی ناچارکردنی تاڵیبانە بۆ ئەوەی دانوستانەکانی ئاشتی ئەنجام بدات.

تاڵیبان وتی " ئامانجی سەرەکی لە هێرشی بەهار داگیرکەرە ئەمەریکییەکان و بریکارەکانیانن. ئەوانەشی لە ناو وڵاتەکە پشتیوانیان لێدەکەن دەبنە ئامانجی دووەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG