Accessibility links

کوژران و برینداربوونی دەیان کەس بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە ئەفغانستان


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە بەلایەنی کەمەوە 32 کەس کوژراون و زیاتر لە 120 کەس برینداربوون لە هێرشێکدا کە گردبوونەوەیەکی بە کۆمەڵی کردبووە ئامانج لەسەر ڕێگای خێرای نێوان شاری جەلالئاباد و خاڵی سنووری سەرەکی بۆ پاکستان.

هێرشەکە بووە هۆی بڵاوەپێکردنی سەدان خۆپیشاندەر بەڵام دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زیاتر گردبوونەوە بۆ بەردەوامی پێدانی خۆپیشاندانەکە.

ئەم تەقینەوەیەش هەفتەیەک دوای ئەوە دێت خۆکوژێکی دیکە لە هێرشێکدا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان زیاتر لە 20 کەسی کوشت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کردەوە توندوتیژییەکان لە سەرتاسەری وڵاتەکە زیادیان کردووە و هەرێمەکانی باکووری وڵاتەکە شەڕێکی زۆریان تێدایە.

بەرپرسانی ئەفغانی هۆشیاریانداوە لەوەی توندوتیژییەکان لەوانەیە زیاتر ببن پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە وابڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە بەڵام تاڵیبان بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیایدا ڕەتی کردەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی نەنگەرهار وتی لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا 32 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکە برینداربوون، بەڵام ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی نەنگەرهار سەهراب قادری وتی بەلایەنی کەمەوە 58 لاشە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و 43 کەسی دیکەش برینداربوون. هێشتا ئەم ژمارەیە پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG