Accessibility links

بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە ئەفغانستان 16 کەس کوژران


بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان وتیان دوو خۆکوژ و سێ چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر ئۆفیسێکی سەر بە کۆمپانیایەکی بینا دروستکردن لە شاری جەلال ئابادی ئەفغانستان و 16 کارمەندی کۆمپانیاکەیان کوشتووە.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی نەنکەرهار عەتەڵا خوجیانی وتی کاتێک دوو خۆکوژەکە لەبەردەم ئۆفیسی کۆمپانیاکەدا خۆیان تەقاندۆتەوە، هێرشەکە دەستی پێکردووە و چەکدارەکان تەقەیان کردووە.

وتیشی پێنج لە هێرشبەرەکان کە دووانیان خۆکوژ بوون و سیانی دیکەیان چەکدار بوون لەگەڵ 16 کارمەندەکەدا ئەوانیش کوژراون.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

جەلال ئاباد پایتەختی هەرێمی نەنکەرهارە کە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و بۆتە موڵگەی سەرەکی ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان کە بووە یەکێک لە مەترسیدارترین گروپی توندڕەو لە ئەفغانستاندا.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی نەنکەرهار سەهراب قادری وتی چوار لە کارمەندانی کۆمپانیاکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە بارودۆخێکی خراپدان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG