Accessibility links

ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی: کەمبوونەوەی ژمارەی ئەندامانی هێزەکانی ئەفغانستان دوای خراپبوونی باری ئاسایشی وڵاتەکە


گەورەترین دەزگای حکومەتی ئەمەریکا بۆ چاودێریی ئەفغانستان وتی ژمارەی هێزەکانی ئەفغانستان لە سەدا 10 کەمی کردووە لە ئاماژەیەکدا بۆ ئەو قورساییەی کابوڵ ڕووبەڕووی بۆتەوە لە چارەسەرکردنی ڕەوشە ئەمنییە مەترسیدارەکەدا.

ڕۆژی دووشەممە دوو تەقینەوە لە کابوڵ ڕوویاندا و لە ئەنجامدا 26 کەس کوژران و نۆ ڕۆژنامەنووسیان تێدابوو.

ئەو دوو هێرشە کە بوونە هۆی کوژرانی 60 کەس کە لەبەردەم ناوەندی تۆمارکردنی دەنگداندا وەستابوون لە کابوڵ تیشک دەخاتە سەر تێکچوونی باری ئەمنی سەرەڕای بەڵێنە دووبارەکانی حکومەت بۆ توندکردنەوەی ڕێوشوێنە بەرگرییەکان.

ئەم هێرشە دووبارەوەبووانەش تاڵیبان و ڕێکخراوی داعش لێیان بەرپرسیارن و توندوتیژی بڵاودەکەنەوە، ئەمەش سەرەڕای زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکان بەپێی سیاسەتی نوێی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ جەنگی بەردەوامی شانزە ساڵەی ئەفغانستان.

ئۆفیسی لێکۆڵەرەوەی گشتی تایبەت بە سەرژمێری ئەفغانستان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت ژمارەی ئەندامانی هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی و ئاسایشی ئەفغانستان کە سوپا و هێزی ئاسمانی و پۆلیسیش دەگرێتەوە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گەیشتۆتە نزیکەی 296400 ئەندام، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لە هەمان مانگدا لە سەدا 10 کەمی کردووە.

هێزی ڕێگەپێدراوی بەرگری نیشتیمانی و ئاسایشی ئەفغانستان 334 هەزار ئەندامن.

ئەمەریکا ماوەی نزیکەی 20 ساڵە هەوڵدەدات هێزێکی ئەفغانی دابمەزرێنێت کە بتوانێت بەرگری لە خاکەکە بکەن و کۆنتڕۆڵی ناوچەکان بکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG