Accessibility links

ڕاپۆرت: لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 2531 سەربازی هێزەکانی ئەفغانستان کوژراون


لە زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکانی ئۆفیسی پشکنەری تایبەت بە دووبارە بیناکردنەوەی ئەفغانستان کە لیژنەیەکی چاودێریی سەر بە کۆنگرێسی ئەمەریکایە هاتووە دەڵێت لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 2531 سەربازی هێزەکانی ئەفغانستان کوژراون و 4238 سەربازی تر برینداربوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت سوپای ئەمەریکا ئەم زانیاریانەی لە حکومەتی ئەفغانستانەوە بەدەستکەوتووە، لەنێوان مانگی یەک و مانگی پێنجدا.

لە ڕاپۆرتێکی پێشووتردا کە لە مانگی دوودا بڵاوکرایەوە لیژنەی چاودێری ئەمەریکا ڕایگەیاند نزیکەی 6785 سەرباز و پۆلیسی ئەفغانی لەماوەی دە مانگی ساڵی 2016 دا کوژراون.

ژمارەکان دەریدەخەن کە ڕۆژانە 20 پۆلیس وسەربازی ئەفغانی دەکوژرێن کە ئەوەش تەحەدای نوێنەرانی ناتۆ دەکات کە نێردراون بۆ ئەفغانستان بۆ ڕاهێنان پێکردن و ڕاوێژی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان.

واچاوەڕواندەکرێت ئەمەریکا نزیکەی چوار هەزار سەربازی تر ڕەوانەی ئەفغانستان بکات بەڵام هەتاکوو ئێستا ستراتیژییە نوێیەکەیان سەبارەت بە ناوچەکە ڕانەگەیاندووە.

هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 30 سەربازی ئەفغانی لە هەرێمی قەندەهار کوژران لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی سەربازە ئەفغانییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG