Accessibility links

حکومەتی ئەفغانستان 80 زیندانی دیکەی تاڵیبان ئازاد دەکات


وتەبێژی دەزگای ئاسایشی ئەفغانستان وتی حکومەتی وڵاتەکە دەستی کردووە بە ئازادکردنی کۆمەڵێکی تر لە زیندانیانی تاڵیبان لە کۆی ئەو 400 زیندانیەی کە ماون و تاڵیبان وەکو مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان داوا دەکات ئازاد بکرێن.

دوای ئەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای هۆزەکانی ئەفغانستاندا کۆبۆوە، سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕۆژی یەکشەممە ڕازی بوو ئەو 400 زیندانیەی تاڵیبان ئازاد بکات.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەفغانستان جاوید فەیسەڵ وتی " دوێنێ حکومەت لە کۆی 400 زیندانیەکەی تاڵیبان 80 کەسیانی ئازاد کردووە و ئەنجومەنی باڵای هۆزەکان کە بە لویا جێرکا ناسراوە ئازادکردنەکەی پەسەند کردووە تاوەکو هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ و گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی خێراتر بێت."

بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا ئەو 320 زیندانییەی کە ماون کەی ئازاد دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG