له ده‌مێکدا دوای بۆنه‌ی جێژنی قوربان ده‌دوا، غه‌نی پێی داگرت که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی داهاتوو زۆر گرنگه به جۆریک ڕیبه‌ری ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی ده‌بێت دوای چه‌ندین ساڵ شه‌ر بریاری سه‌باره‌ت به داهاتووی وڵات بدات.
"داهاتووی ئێمه نابێت له ده‌ره‌وه‌ڕا بڕیاری له سه‌ر بدرێت، داخوا له پێته‌خته‌کانی دوسته‌کانمان یان له دراوسێکانمان بێت. دۆخی ئه‌فغانستان ده‌بێت له نێو وڵات‌دا بڕیاری له سه‌ر بدرێت. ئێمه نامانه‌وێت هیچ که‌س چیتر ده‌ست له کاروباری ئێمه وه‌ربدات."
نێردراوی ئه‌مه‌ریکا زالمای خه‌لیلزاد له هه‌وڵدایه تا یه‌کی مانگی 9ی ئه‌مساڵ، چه‌ند حه‌وتوو پێش ده‌نگدان به ڕێکه‌وتنێكی ئاشتی بگه‌ن. چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت هه‌ر دوو لا له سه‌ر کشانه‌وه‌ی ده‌وری 20،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ ڕێککه‌وتبن که له به‌رامبه‌ردا تالیبان ده‌سته‌به‌ری ده‌کات ئه‌فغانستان نه‌بێته بنکه‌یه‌ک بۆ تاقمه‌کانی توندڕه‌وی تر.
خه‌لیلزاد و پێشه‌نگی ده‌سته‌ی وتووێژی تالیبان، مه‌لا عه‌بدول غه‌نی به‌راده‌ر، له ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتیان کردووه و سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه دواون.
تالیبان نه‌یویستوه له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان وتووێژ بکات و پێنج شه‌مه هوشداریان به خه‌ڵکی ئه‌فغانستان دا که له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان خۆیان دووربخه‌نه‌وه و ده‌ڵێت ده‌کرێت ئه‌و جۆره جه‌ماوه‌رییانه‌بکه‌ونه به‌ر ئامانجی هێرش.
رۆژێک دواتر تالیبان به‌رپرسایه‌تی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی وه‌ئه‌ستۆگرت که بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش له کابول ئه‌نجامدرا. له هێرشه‌که‌دا 14 که‌س کوژران و 145 که‌س برینداربوون که زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون.