Accessibility links

سه‌رۆکی ئه‌فغان به‌ مه‌به‌ستی ئاشتی له‌ پاکستان نزیک ده‌بێته‌وه‌


کۆبوونه‌وه‌ی شانداکانی ئه‌فغانستان پاکستان له‌ مانگی ئاگوستی 2017ی زاینی له‌ کابول

سه‌رۆکی ئه‌فغان، ئه‌شره‌ف غه‌نی له‌ په‌یامی جێژنی قوربان، پێشنیار به‌ دراوسێی خۆی ده‌کات وتووێژێکی لێک تێگه‌یشتن ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی بۆ په‌یوه‌ندێکانی جیگای گرفتیان بێنن.

وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی موسولمان، ئه‌فغانستان رۆژی هه‌ینی رێزی له‌ جه‌ژنی قوربان گرت. غه‌نی له‌ به‌شێكی په‌یامه‌که‌ی دا گوتی: " ئاشتی له‌ گه‌ڵ پاکستان کاری هه‌ره‌ سه‌ره‌کی ئیمه‌یه‌ و به‌ جیدی داوا له‌ یاخی بوان ده‌که‌م که‌ چه‌که‌کانیان دابینین."

ئه‌فغانستان به‌رده‌وام لۆمه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر پاکستان که‌ په‌نای یاخی بوانی تالیبان ده‌دات، له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئیسلام ئاباد ده‌لێت دوژمنه‌کانی په‌ناگایان له‌ ئه‌فغانستان دۆزیونه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوو ولات ده‌مه‌ته‌قه‌یان له‌ سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی سنوور هه‌یه‌ که‌ به‌ هێلی دوراند ناسراوه‌، ئه‌فغانستان نایه‌ویت ئه‌و سنووره‌ وه‌ک سنووری نێونه‌ته‌وه‌یی بسه‌لمێنێت.

له‌ ده‌مێکدا پاکستان هه‌ویستوویه‌تی په‌رژین بۆ ئه‌و سنووره‌ دامه‌زرێنێت شه‌ر و پێکدادان له‌ نێوانیان دا ڕوویداوه‌.

XS
SM
MD
LG