Accessibility links

له‌ ئاکامی شه‌ڕ له‌ باکووری ئه‌فغانستان 13 که‌س کوژران


Human Rights Watch Afghanistan

کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند له‌ ماوه‌ی شه‌ڕێک له‌ناوچه‌ی باکووری فه‌ریاب ڕوویدا چه‌ند خۆمپاره‌ به‌رماڵێک که‌وتن که‌ به‌ڵانی‌که‌مه‌وه‌ 13 که‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ ژن و منداڵ کوژران.

ئه‌مرۆ به‌رپرسی پۆلیس هه‌ریمی فاریاب جه‌نه‌راڵ دلاوه‌ر شا گوتی، ئێواره‌ی هه‌ینی 3 که‌سی دیکه‌ی مه‌ده‌نی بریندابوون دوای ئه‌وه‌ی 2 خوومباره‌ که‌وتوۆته‌ ماڵه‌که‌.

دلاوه‌ر شا گوتیشی ڕوون نیه‌ چۆن ماڵه‌که‌ لایه‌ن هێزه‌کانی تالیبانه‌وه‌ یان هێزی سه‌ربازی نیشتمانی ئه‌فغانستان له‌ گه‌ڕه‌کی (ده‌وڵه‌ت ئاباد) بوو به‌ ئامانج. هه‌روه‌ها گوتی شاندێک بۆ ناوچه‌که‌ نێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هێرشه‌که‌بکه‌ن.

تالیبان له‌ئه‌مباریه‌وه‌ هیچ لێدوانێکی نه‌داوه‌.

له‌م مانگه‌دا هه‌ریمی فاریاب به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌خۆیه‌ ده‌بینێت و هه‌ردوو لا‌یه‌نی شه‌ڕ ماڵ و حاڵی مه‌ده‌نیان کردوه‌ته‌ ئامانج.

XS
SM
MD
LG