Accessibility links

سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌رپرسێکی باڵای داعشی له‌ ئه‌فغانستان کوشتوه‌


داعش له‌ ئه‌فغانستان

ژێنراڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت کۆشتنی "جه‌واد خان" ده‌توانێت به‌ربه‌ست بخاته سه‌ر ڕێگای چالاکییه‌کانی ئه‌م گرووپه

سوپای ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یێکدا که له حیسابی تویتری خۆیدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه به‌رپرسی بالای میدیایی داعش له ده‌ره‌نجامی هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ بنکه‌یه‌کی داعش له ولایه‌تی نه‌نگه‌رهار له ئه‌فغانستان کوژراوه.

له به‌یاننامه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکادا هاتوه که شه‌ممه سێی مانگی6 ئه‌م هێرشه کراوه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی گرووپی داعش له ناوچه‌ی ئاچین له نه‌نگه‌رهار و له ده‌ره‌نجامیدا هه‌ندێک ئه‌ندامی داعش و له‌وانه ئه‌م به‌رپرسه‌یان کوژراون.

ژنراڵ جان نیکلسون، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانستان له به‌یانامه‌ییکدا له‌گه‌ڵ پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت کۆشتنی "جه‌واد خان" ده‌توانێت به‌ربه‌ست بخاته سه‌ر ڕێگای چالاکییه‌کانی ئه‌م گرووپه له ئێنترنت و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ستی ئه‌م گرووپه ده‌بن.

هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سوپای ئه‌فغانستان له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه که گرووپی داعش له ناوچه‌ی نه‌نگه‌رهار جێگیر بوه له‌گه‌ڵیان له شه‌ردان.

جێگای ئاماژه‌یه که له هێرشی ئاسمانی دوو مانگ له‌مه‌و پێشی سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر نه‌نگه‌رهار، بۆ یه‌که‌م جار ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین بۆمبی غه‌یر ناوه‌کی خۆی دژی بنکه‌یه‌کی داعش به‌کار هێنا که له ده‌ره‌نجامیدا زیاتر له 90 ئه‌ندامی داعش کوژران.

XS
SM
MD
LG