Accessibility links

بەرپرسان: لە ئەنجامی هێرشێکی تاڵیباندا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە ئەفغانستان43 سەرباز دەکوژرێن


وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند ڕێکخراوی تاڵیبان هێرشێکی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری ئەفغانستان و چوونەتە ناو بنکەکەوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە 43 سەربازی ئەفغانیان کوشتووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی لەنێو 60 سەربازدا کە بوونیان هەبووە لە بنکە سەربازییەکەدا کە دەکەوێتە ناو هەرێمی قەندەهارەوە لە باشووری ئەفغانستان 43 سەربازییان کوژراون و 9 کەسی دیکەیان برینداربوون و شەش کەسیش بێ سەروشوێن بووە دوای ئەوەی لەنیوە شەودا چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکە و چوونەتە ناوەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووشە دەڵێت 9 چەکداری تاڵیبانیش کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG