وتەبێژی حکومەتی ئەفغانی وتی لە ئەنجامی کۆمەڵێک تەقینەوەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان 6 کەس کوژران و 23 کەسی دیکە برینداربوون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان وتی هاوەن هەڵدراوە. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری وتی سێ موشەک هەڵدراوە بۆ ئەو شوێنانەی خەڵک تیایدا کۆبوونەتەوە و ئاهەنگیان گێراوە بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە.
لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە دەڵێت تەقینەوەکان لە نزیک مەزاری کارتە سەخی ڕوویانداوە کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە شیعەن و دەکەوێتە ڕۆژئاوای کابوڵەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان وتی پۆلیس هێرشبەرەکەی دەستگیرکردووە و کۆنتڕۆڵی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز