ئه‌و ئیدعایه دوای ئه‌وه دێت که جیهادییه‌کان یه‌که‌م جار له شه‌ری ئه‌فغانستان له 2015 دا سه‌ریان هه‌ڵدا، کاتێک ئه‌وان له چه‌ند به‌شی گه‌وره‌ی هه‌ریمه‌کانی نانگارهار و کوونار، له نزیک سنووری پاکستان هێرشیان ئه‌نجامدا.
له ئه‌و کاته‌وه، ئه‌وان ئیدعایان کردووه چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌یان له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان، له نێویان دا هێرش بۆ سه‌ر بۆنه‌یه‌کی زه‌ماوه‌ند له کابۆل، ئه‌نجام داون. ئه‌و چه‌کدارانه به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌فغان و ته‌نانه‌ت تالیبانیشهوه کراونه‌ته بهرهێرشان.
مه‌سعود عهندهرابی، که ئه‌رکی وه‌زیری نێوخۆیی به‌ڕێوه‌ده‌بات، له جه‌لال ئاباد له ئه‌و ده‌مه‌دا که کردارکان بۆ سه‌ر جیهاده‌کان به‌رده‌وامه به په‌یامنێرانی گوت که داعش له پێته‌ختی هه‌ریمی نانگارهار "بنکه‌کانی، ناوه‌نده‌کانی له ناوبردران."
ئه‌و گوتی، "ئێمه دواین ناوه‌نده‌کانیان له ناوده‌به‌ین. به یارمه‌تی خه‌ڵک، ئێمه ئه‌وان به ته‌واوی له‌ناوده‌به‌ین. هه‌ندێک له تاقمه‌کانی بچوکتریان خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن، تاقمه‌کانی بچووکی تریان له هه‌ریمه‌کانی تر له ناوده‌بردرێن."
ئه‌و نه‌ی گوت که داعش له ئه‌فغانستان دا "به ته‌واوی شکستی پێهێنراوه."
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان، که له نزیکه‌وه چاودێری به سه‌ر جوولانه‌وه‌ی داعش له ئه‌فغانستان دا ده‌کات، نه‌یهه‌وێت له ئه‌م باره‌یه‌وه لێدوان بدات.
گوته‌بێژی فه‌رمانداری نانهارهار، عه‌تائوڵا خۆگیانی گوتی، یه‌کشه‌مه 32 چه‌کداری داعش خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌کانی حکومه‌تی کرد.
ئه‌و به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت: "ئه‌وان به ژماره‌یه‌کی زۆر خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن."
داعش له ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا تووشی چه‌ندین شکستی گه‌وره بوو، له نێویان دا ڕووخانی خه‌لافه‌ته‌که‌ی له سوریا و مه‌رگی ڕێبه‌ری تاقمه‌که ئه‌بووبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی، که مانگی ڕابردوو له سوریا کوژرا.