Accessibility links

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەری سەر بە سوپای ئەفغانستان 25 کەس کوژران


بەرپرسانی ناوخۆ ئەفغانی وتیان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێلکۆپتەر سەر بە سوپای ئەفغانستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە 25 کەس کوژران بە ستافی فڕۆکەکە و سەرنشینەکانیشەوە.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی فوڕا لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان وتی دوو فڕۆکەی هێلیکۆپتەری سەربازیی لە ڕێگەیاندا بوون بۆ هەرێمی هوڕات کاتێک یەکێکیان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

وتیشی فڕۆکەکە لە کەش و هەوایەکی خراپدا کەوتۆتە خوارەوە. وتەبێژی تاڵیبانیش دەڵێت چەکدارانی تاڵیبان فڕۆکەکەیان خستۆتە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG