له ئاکامی هێرشه‌کانی به‌رده‌وامی ئه‌م دوایانه له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له هه‌ریمی فه‌ڕه‌ح له رۆژئاوای ئه‌فغانستان، هاوسنووری ئێران ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی ئه‌فغان کوژراون.
سیاسه‌توانان و دانیشتوانی هه‌ریمه‌که به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێییان گوتوه که یاخیبوانی تالیبان چه‌ندین پاسگه‌ی ئاسایشیان له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی باڵا بوڵووک گرتوه.
له ده‌مێکدا کاربه‌ده‌ستان هێشتا به وردی باسی ئه‌و شه‌ڕانه‌یان نه‌کردوه، گوته‌بێژێکی پولیسی هه‌ریم به کاناڵی هه‌واڵنێریان گوتوه، هێزه‌کانی ئه‌فغان به پشتیوانی هێزی هه‌وایی، زیاتر له 30 هێرشبه‌ری تالیبانیان کوشتوه و ژماره‌یه‌ک ئوتوموبیلی له‌شکری تالیبانیان له ئه‌و شه‌ڕانه دا له ناوبردوون.
هه‌روه‌ها هه‌ریمی فه‌ڕه‌ح هاوسنووری هه‌ریمی هیلمانده که گه‌وره‌ترینه له ئه‌فغانستان، شوێنێک تالبیان یان کۆنتڕۆلی ده‌کات یان کارتێکردنی به سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کان دا هه‌یه.
ئه‌و شه‌ڕه له رۆژئاوا له ده‌مێکدا له ئه‌و هه‌ریمه‌ی ئه‌فغانستان دا دێت که گۆیا ئێران و ڕووسیا پشتیوانی بۆ تالیبان دابین ده‌که‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جێمز مه‌تێس، له ده‌مێکدا پێنج شه‌مه له ماوه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ کابۆل ده‌دوا هوشداری به ئه‌و وڵاتانه دا که کرداره‌کانی ئه‌وتۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
تاران و موسکۆ ئاگاییان داوه که په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ تالیبان به‌رده‌وام ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه به کار بێنن له ده‌مێکدا هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش له هه‌ریمه‌کانی ئه‌فغان دا دێته ئاراوه. به‌ڵام هه‌ر دوو وڵات حاشا ده‌که‌ن که پشتیوانی له‌شکری بۆ تالیبان دابین ده‌که‌ن.