خۆته‌قێنه‌رێک شه‌مه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له بۆنه‌یه‌ک که زۆربه‌ی به‌شدارانی شه‌ڕکه‌رانی تالیبان بوون خۆی ته‌قانده‌وه ئه‌وانی کۆببوونه‌وه تا ڕێز له سێ ڕۆژ ته‌قه‌وه‌ستاندن بگرن که هاوکات له گه‌ڵ جێژنی ڕه‌مه‌زانه. له ئه‌نجامدا، 21 که‌س کوژران و 41 که‌سی تر برینداربوون وه‌ک سه‌رۆکی پولیسی هه‌ریمی نانگارهار غولام سه‌ناعیه گوتی.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ده‌مێکدا دێت که شه‌رکه‌رانی تالیبان به بێ چه‌ک له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان جه‌ژنیان له رۆژه‌کانی هه‌ینی و شه‌مه‌دا پیرۆز ده‌کرد.
دوای ته‌قینه‌وه‌که سه‌رۆکی ئه‌فغان ئه‌شره‌ف غه‌نی رایگه‌یاند 9 ڕۆژ ته‌قه‌وه‌ستاندن به‌رفره‌وان ده‌کاته‌وه که پێشتر وا دانرابوو ڕۆژی یه‌ک شه‌مه به کۆتایی بێت.
غه‌نی له لێدوانه‌که‌ی دا داوای له تالیبان کرد که به شێوه‌یه‌کی دۆستانه وه‌ڵام بداته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی له ماوه‌ی ته‌قه‌وه‌ستاندنه‌که‌دا ده‌کرێت سه‌ردانی به‌ندکراوانی تالیبان و چاره‌سه‌رکردنی برینداران له نه‌خۆشخانه‌کان له ئه‌فغانستان دا بکرێت.
هه‌روه‌ها غه‌نی به‌ڵێنی خۆی دووپات کرده‌وه که ده‌توانن هه‌ر بابه‌تێک، له نێویان دا مه‌سه‌له‌ی بوونی هێزه‌کانی بیانی له وڵات‌دا له سه‌ر مێزی وتووێژ تاو و تۆ بکه‌ن.
له لێدوانێکی شه‌مه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مایک پامپێو پێشوازی له بڕیاری غينی بۆ به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی ته‌قه‌وه‌ستاندن کرد، گوتیشی که ئه‌مه‌ریکا "ئاماده‌یه له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان، تالیبان، و هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌فغانستان کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێکه‌وتنێکی ئاشتی و سازانێکی سیاسی بگه‌ن و بۆ هه‌میشه کۆتایی به ئه‌و شه‌ڕه بێت."
له ده‌مێکدا که‌س به‌رپرسایه‌تی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی شه‌مه وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، لقی سه‌ر به داعش، که ئاگربه‌سته‌که‌ی واژۆ نه‌کردوه ژماره‌یه‌کی زۆریان له ناوچه‌که‌دا بوونیان هه‌یه.