کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ته‌نیا %20 له سه‌د له ئه‌و زیاتر له نۆ ملیۆن که‌سه‌ی شیاوی ده‌نگدان بوون له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی دا به‌شداریان کرد.
عه‌تا نووری، توێژێنه‌رێکی سیاسی، به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت که به هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاسایش و "لاوازی هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌ربژاران،" پله‌ی به‌شداری کردن نزم بوو.
تالیبان هوشداری به ده‌نگده‌ران دابوو که له ماڵه خۆیاندا بمێننه‌وه ئه‌گینا زیانیان پێده‌گات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یان هه‌زار له هێزه‌کانی ئاسایش له سه‌رانسه‌ری وڵات دا ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ده‌نگده‌ران و زیاتر له 4،000 بنکه‌ی ده‌نگدان بکه‌ن.
به گوێره‌ی تۆڕی توێژینه‌وه‌ی ئه‌فغانستان زیاتر له 400 هێرشی بچووک له لایه‌ن ملیتانه‌کانه‌وه ئه‌نجامدران.
هه‌روه‌ها گرفته‌کانی تکنیکی وه‌ک کارنه‌کردنی ئامێره‌کانی ده‌نگدان، ونبوونی ناوی ده‌نگده‌ران و ناردنی که‌ره‌سه‌کانی ده‌نگدان بۆ شوێنی هه‌ڵه له ڕه‌وتی ده‌نگدان دا هاتنه پێش.
ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن 19ی مانگی 10ی ئه‌م ساڵ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر هیچکام له کاندیداکان زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌کان نه‌هێننه‌وه، ئه‌وه دووهه‌م خۆلی ده‌نگدان له مانگی 11 له نێوان هه‌ره دوو کاندیدا پله‌ی سه‌روو ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.