به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس، له ڕێوڕه‌سمی به خاک ئه‌سپاردنی سالم ئیزه‌دیار، کوڕی جێگری سه‌رۆکی سێنای ئه‌فغانستان، که ڕۆژی هه‌ینی له خۆپیشاندانی شاری کابۆل به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس کوژرا، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕویداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌کان، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی جێبه‌جێکردنی حکومت، سه‌لاح ڕه‌بانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ندێکی‌تر له به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوون، به‌ڵام له ته‌قینه‌وه‌که‌دا پارێزراون.
وه‌حید مه‌جرووع، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان به ئه‌و ئاژانسه‌ی گوتوه که له ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ ، 4 که‌س کوژراون و 11 که‌س بریندار بوون. به‌ڵام ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی کردوه که لانی که‌م 12 که‌س له ده‌ره‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌دا کوژراون.
جێگای ئاماژه‌یه که خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانه‌ی ناڕه‌ازیانی ئه‌فغانستان له کابۆل پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرش کرایه سه‌ری و له ده‌رئه‌نجامیدا 5 خۆپیشانده‌ر کوژران و زیاتر له 20 که‌سی تریش بریندارن.
له هه‌مان کاتدا ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان، له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئاسایشی به دادوه‌ری گشتی ئه‌م وڵاته فه‌رمانیدا سه‌باره‌ت به سه‌رکۆتکردنی خۆپیشاندرانی ڕۆژی هه‌ینی لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته کردوه به هۆی مه‌ترسی ئاسایشه‌وه، خۆپیشاندان نه‌که‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران که له ناوچه‌ی شێرپوری کابۆل خێوه‌تیان هه‌ڵداوه ڕایانگه‌یاندوه که له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن.