خۆته‌قێنه‌ران رۆژی هه‌ینی خۆیان له دوو مزگه‌وت دا ته‌قانده‌وه، له ئاکام دا لانی که‌م 72 که‌سیان کوشت.
له مزگه‌وتێکی شیعه له پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانی که‌م 39 که‌س کوژران و لانی که‌م 41 که‌س برینداربوون. ژنان و منداڵان له نێو ئه‌و که‌سانه دان.
پیاوێک که دوای ته‌قینه‌وه‌که خۆی به په‌له گه‌یانده مزگه‌وته‌که گوتی، "ئه‌وه ته‌واو وه‌حشی گه‌رییه."
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوت خۆته‌قێنه‌ره‌که‌ئێواره‌ی هه‌ینی چوو بۆ نێو مزگه‌وتی ئیمامی زه‌مان له ناوچه‌ی ده‌شتی بارچی کابۆل و خۆی ته‌قانده‌وه.
که‌سێکی گه‌واه به ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: "خۆته‌قێنه‌ره‌که ته‌قه‌مه‌نی و نارنجۆکی به ده‌وری خۆی پێچا بوو."
ماڵپه‌رێکی لایه‌نگری داعش ڕاپۆرتی کرد که پشتیوانانی به‌رپرسایه‌تی بۆ هێرشه‌که‌ی کابۆل وه‌ئه‌ستۆ دگرن. لقێکی گرووپی تێرۆرستی داعش له ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه له شوێنه‌کانی جێگای نزا له کابۆل و شوێنی تری ئه‌فغانستان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شه‌مه، ملیتانه‌کانی به دوو موشه‌ک سه‌رکردایه‌تی یه‌کانی ناتۆیان له کابول کرده‌ه ئامانج. ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به زیانی گیانی نیه.
هه‌روه‌ها خۆکوژی دووهه‌م ڕۆژی هه‌ینی له مزگه‌وتێکی سونی له هه‌ریمی غۆر خۆی ته‌قانده‌وه، لانی که‌م 33 که‌سی کوشت، که له نێویان دا مه‌لای مزگه‌وت که ئامانجی هێرشه‌که بوو ده‌دیترێت.
ئه‌م حه‌وتوه له ئاکامی هێرشه‌کانی ملیتان له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان نزیکه‌ی 200 که‌س کوژران که زۆربه‌یان هێزه‌کانی ئاسایشن.