Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان فەرمان بە سوپا دەکات ئەرکەکانیان لە " بەرگرییەوە " بگۆڕن بۆ هێرشکردن


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی وتی فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە کردووە ئەرکەکانیان لە بەرگریکردنەوە بگۆڕن بۆ هێرشکردن، پێشتر ئەفغانستان لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان سوپای خستبووە حاڵەتی بەرگریکردنەوە. ئەمەش هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ دانوستانی ئاشتی لەو وڵاتەدا.

غەنی لە وتارێکدا وتی " لەپێناو دابینکردنی ئاسایش لە شوێنە گشتیەکان و بەرپەرچدانەوەی هێرش و هەڕەشەکانی تاڵیبان و گروپە تیرۆریستیەکانی دیکە، فەرمان بە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان کراوە ئەرکەکانیان لە حاڵەتی بەرگرییەوە بگۆڕن بۆ حاڵەتی هێرشکردن و ئەرکەکانیان دژ بە دوژمنان دەست پێبکەن."

ئەم وتارەی غەنی دوای زنجیرەیەک هێرشی خوێناوی دێت، یەکێک لە هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەیەک بوو لە کابوڵ کە بووە هۆی کوژرانی 16 کەس، ئەوی دیکەیان کردەوەیەکی خۆکوژی بوو کە پرسەیەکی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 20کەس کوژران.

بەڵام تاڵیبان ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشاندا.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ داوای لە حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبانی کرد هاریکاری یەکتری بکەن لەپێناو ئەوەی بکەری ئەو هێرشانە بخرێتە بەردەم داد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG