Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان 50 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایانگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکدا کە بۆ بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران بەکارهێنراوە لە هەرێمی خوست لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان 17 کەس کوژراون و 34 کەسی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی ناوخۆ بەسیر بینا وتی دوای نوێژی عەسر خەڵکەکە لە مزگەوتەکە کۆبوونەتەوە کە وەکو بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەرانیش بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە وابڕیارە لە مانگی 10دا ئەنجام بدرێت.

وتیشی تەقینەوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە تەقینەوەیان لە ناو مزگەوتەکەدا داناوە و هێرشی خۆکوژی نەبووە.

سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی تەندورستی خوست حەبیب شا ئەنساری وتی بەهۆی تەقینەوەکەوە 17 کەس کوژراون و 34 کەسی دیکەش برینداربوون. خوست هەرێمێکی شاخاوییە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان. هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە کە نوێترین هێرشە دەکرێتە سەر بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران.

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا بۆ سەر بنکەیەکی تۆمارکردنی دەنگدەران لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان 60 کەس کوژران و ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند و لە هەمان کاتدا هەندێک ڕووداوی بچوکتر ڕوویانداوە کە وای کردووە خەڵکانێکی زۆر نەچن بۆ بنکەکانی خۆتۆمارکردن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG