Accessibility links

پێنتاگۆن: هێرشەکەی ئەفغانستان سووربوونی ئەمەریکا ناگۆڕێت


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پێنتاگۆن ڕایگەیاند ڕووداوی تەقە کردنەکەی ئەفغانستان کە تیایدا یەکێک لە بەهێزترین بەرپرسی ئاسایشی ئەفغانستانی تیادا کوژرا سووربوونی ئەمەریکا ناگۆڕێت لە ستراتیژییە تایبەتییەکەیدا بۆ باشووری ئاسیا.

بەرپرسانی ئەفغانی وتیان جەنەڕاڵ عەبدولڕەزاق کە یەکێکە لە بەهێزترین بەرپرسەکانی ئاسایشی ئەفغانستان کوژراوە کاتێک پاسەوانێکی تایبەتی لە دوای کۆبوونەوەیەک لە بنکەی فەرمانڕەوای هەرێمی قەندەهار تەقەی کردووە.

کۆلۆنێڵ کۆن ڤۆڵکنەر وتی " ئەم هێرشە سووربوونی ئەمەریکا لە ستراتیژییە تایبەتییەکەی بۆ باشووری ئاسیا ناگۆڕێت، بەڵکو سووربوونمان زیاتر دەکات."

لە هێرشەکەدا باڵاترین جەنەڕاڵی ئەمەریکا لە ئەفغانستان سکۆت میڵەر ڕزگاری بوو کە پێش چەند خولەکێک لەگەڵ عەبدولڕەزاقدا لە کۆبوونەوەدا بوو، بەڵام سەرکردەی هەواڵگری ناوخۆی ئەفغانستان کوژرا و فەرمانڕەوای هەرێمەکە بە سەختی برینداربوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG