Accessibility links

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە ئەفغانستان 45 کەس کوژران


بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بۆ سەر ڕۆژئاوای ئەفغانستان 45 هاوڵاتی و مەدەنی و چەکداری تاڵیبان کوژراون.

فەرمانڕەوای ناوچەی ئادراسکان لە هەرێمی هیراتی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان وتی بەلایەنی کەمەوە 8 هاوڵاتی مەدەنی لەنێو کوژراوەکاندا بوون.

وتیشی " تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوچەی خان زیارەتەوە 45 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان لەنێو کوژراوەکاندا بوون."

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان وتی لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات کە دەوترێت بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانەوە لە ناوچەکەدا کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاودەکرێنەوە. هێزەکانی بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانی ئەرکی خۆیانە هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG